گۆڕان: یهكێتی له رێككهوتنی دابهشكردنی پۆسته ئیدارییهكانی ههڵهبجه دهكشێتهوه
K24- ههڵهبجه:
دوای زیاتر لە پەنجا کۆبونەوە، دواجار لە بەرواری 2ی 9ی 2019 لایەنەکانی هەڵەبجە گەیشتنە ڕێککەوتن، بهڵام ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاند، کە یەکێتی نیشتیمانی تەنها لە چوارچێوەی پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە پابەندی ڕێککەوتنەکەی دەبێت و سەرجەم ئەو واژۆیانەی کە بۆ دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکانی شارەکە کردوویەتی، دەکشێنێتەوە.
لهمبارهشهوه نزار مەحموود، بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە هەڵەبجە بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، تا ئێستا یەکێتی بەشێوەیەکی فەرمی بە لایەنە سیاسییەکانی هەڵەبجەی نەگوتووە کە پاشگەز بووینەتەوە، ئەگەر بەڕاستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕێز لە واژووی خۆی نەگرێت و پەشیمان بووبێتەوە، ئەوە بێگومان کارێکی خراپ دەکات و دەپرسێ، بۆچی ئێمە ئەو هەموو کۆبوونەوەیهمان بۆ چای خواردنهوه کردووە؟.
دووپاتیش دهكاتهوه، بێگومان پێویستە سەرجەم لایەنەکانی دەرەوەی پارتی کۆببینەوە و هەڵوێستی جدیمان هەبێ و لایەنی کەمتەرخەم کە یەکێتی نیشمانی کوردستانە، بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەین و بەخەڵکی بڵێین: ئەوەتا یەکێتی نیشتیمانی لەو ڕێککەوتنەی پاشگەز بووهتەوە، کە کەسی یەکەمی حیزبەکەی لە شارەکە واژووی کردووە، بەڵام ئەوەستین تا ئەوکاتەی کە یەکێتی بەفەرمی سەرجەم لایەنەکان ئاگادار ئەکاتەوە.
نزار مەحموود ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەمە ئەو تەسفییە حیسابە بێت کە یەکێتی بیەوێ لە هەولێر و دهۆك پۆستی بدرێتی، ئەوا بێگومان ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێك ناهێت.
H.B