چه‌ته‌كان هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی مووسڵ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پاریزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند "كۆمه‌ڵێك چه‌ته له ماوه‌ی كه‌متر له 12 كاتژمیردا، به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه 3 تاوانیان له ناوچه رزگاركراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ ئه‌نجامداوه".
ئه‌مین سه‌عید جبوری، رێپێدراوی پۆلیسی ناوخۆی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندووه "16 چه‌كدار كه جلوبه‌رگی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرایی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆیان له‌به‌ركردووه‌و دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی جۆری (فۆرد - پیك ئاب) یان پێبووه، له دره‌نگانی شه‌وی شه‌ممه‌دا، چوونه‌ته سه‌ر ماڵێك له گه‌ڕه‌كی رفاقی رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ كه ماڵی خاوه‌ن دووكانێكی گۆڕینه‌وه‌ی دراو بووه‌و به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌وه‌و به زه‌بری چه‌ك بڕی 170 ملیۆن دیناری عێراقی كه ده‌كاته نزیكه‌ی 155 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیان لێسه‌ندووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "هه‌مان ئه‌و چه‌ته و دزانه، پاش ئه‌وه له گه‌ڕه‌كی گرووپی روناكبیری، چوونه‌ته سه‌ر ماڵی خاوه‌ن خواردنگه‌یه‌ك و 70 ملیۆن دیناری عێراقییان دزیوه".
جبووری گووته‌ی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی دزی لێكراوه گێڕاوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت "دزییه‌كان له ژیر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كدا ده‌كرێن، ده‌ڵێن، یان پاره‌كه‌مان ده‌ده‌نێ، یان خۆت و ئه‌ندامانی خیزانه‌كه‌ت ده‌كوژین، ئه‌و چه‌تانه، چه‌كی بێ ده‌نگیشیان پێیه.
هه‌روه‌ها ئه‌و رێپێدراوه‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا گوتوویه‌تی "هه‌مان ئه‌و چه‌تانه له گه‌ڕه‌كی پۆلیسی باكوور، چوونه‌ته سه‌ر ماڵێك كه خاوه‌ن دووكانێكی زێڕینگه‌ریی تێدا ده‌ژی و 40 ملیۆن دیناریشیان به زۆر له‌و كه‌سه وه‌رگرتووه، كاتێك به‌رگری له خۆی كردووه تا پاره‌كه نه‌به‌ن، ته‌قه‌یان لێكردووه‌و و قاچ و سنگیان بریندار كردووه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و چه‌تانه، پاش ئه‌وه‌ی دزی و تاڵانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ره‌و شوینێكی نادیار راده‌كه‌ن و خۆیان ده‌شارنه‌وه.
ئێستا هێزێكی هاوبه‌شی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و دژه تیرۆر و پۆلیسی نه‌ینه‌وا، چوونه‌ته ئه‌و شوێنانه‌ی دزییه‌كانیان تیدا ئه‌نجامدراوه، یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌واڵگریش شایه‌تی قوربانییه‌كانی وه‌رگرتووه تا به زوویی ئه‌و گرووپه چه‌ته‌یه بدۆزنه‌وه
هه‌روه‌ها هێڵێكی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خیرا دانراوه تا زوو زانیاری‌یان بگاتێ و به په‌له بچنه شوێنی رووداوه‌كان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به هه‌مان جلوبه‌رگ و ئۆتۆمبێلی هیزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێراوه به‌و كارانه هه‌ڵده‌ستن.
جبوری ده‌ڵێت "لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا هه‌واڵی جیاواز ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌تانه ده‌بیستن، چونكه فه‌رمانده باڵا سه‌ربازییه‌كان، فه‌رمانیان به فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كان داوه، كه پێویسته به زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه بدۆرێنه‌وه و له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ده‌ستگیریان بكه‌ن".