خه‌ڵكى به‌سره كۆمپانيا و كێڵگه نه‌وتييه‌كانيان گه‌مارۆ داوه
K24 – هه‌ولێر:
خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تى خه‌ڵكى به‌سره له دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و كه‌مى كاره‌با و ئاو به‌رده‌وامه و ژماره‌يه‌ك كۆمپانياى نه‌وت و كێڵگه نه‌وتييه‌كان و بينا و دامه‌زراوه حكومييه‌كان گه‌مارۆ دراوون.
ئه‌مڕۆش خۆپيشانده‌ران رێگه‌ى سه‌ره‌كى گه‌يشتن به كێڵگه نه‌وتييه‌كانيان داخست.
به هۆى ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كانيش له نزيك كێڵگه‌ى قرنه، هاووڵاتييه‌كى خۆپيشانده‌ر گيانى له‌ده‌ستداوه.
خۆپيشانده‌ران خه‌يمه‌يان له‌سه‌ر رێگه‌ى كێڵگه نه‌وتييه‌كانى مه‌جنوون و رومێله و قرنه‌ى يه‌ك و دوو و سێى نه‌وتى و ده‌روازه‌ى كۆمپانياكان هه‌ڵداوه و ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش هه‌يه هه‌ڵيانكوتابێته سه‌ر كۆمپانياى لۆك ئۆيل و ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرتبێت.
هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكى خۆپيشانده‌رى به‌سره روويان له ده‌روازه‌ى شه‌له‌مچه‌ى هاوسنوورى ئێران كردووه و رێگه‌ى هاتوچۆيان له‌و ده‌روازه‌يه‌وه داخستووه.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا خه‌ڵكى خۆپيشانده‌رى به‌سره رێگه‌ى سه‌ره‌كى به‌سره و پارێزگاكانى زيقار و ميسانيان داخستووه.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به په‌له بڕياريدا هه‌زاران هه‌لى كار بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه دابين بكات.
له ماوه‌ى پێنج رۆژى خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تى خه‌ڵكدا يه‌ك هاووڵاتى گيانى له‌ده‌ستداوه و 14 كه‌سى ديكه بريندار بوونه.
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆش، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى له برۆكسله‌وه به په‌له گه‌ڕايه‌وه و گه‌يشته به‌سره و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى و ئيدارى شاره‌كه ده‌ستى به كۆبوونه‌وه‌كانى كردووه.
ئ.ر