حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ئه‌نبار ناسنامه‌مانه و ئه‌ندامی كوتله‌ی بنیات له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به 169 ده‌نگ بووه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له خالید عوبه‌یدی 89 ده‌نگ و ئوسامه نوجێفی 19 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سیاسییه‌كی گه‌نجه و ته‌مه‌نی 36 ساڵانه، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی "ئه‌نبار ناسنامه‌مانه"یه و ساڵی 2017 پۆستی پارێزگاری ئه‌نباری وه‌رگرت و له هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 جارێكی دیكه خۆی كاندید كرد‌و بووه‌وه به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
حه‌لبوسی له دایكبووی شارۆچكه‌ی ئه‌لكه‌ره‌مه‌ی پارێزگای ئه‌نباره و یه‌كه‌م سه‌رۆكی گه‌نجی په‌رله‌مانی عێراقه له مێژوودا.
پاش سه‌ركه‌وتنی حه‌لبوسی گوتوویه‌تی: "ئامانجی سه‌ره‌كیمان بنبڕكردنی تیرۆره".
ناوی ته‌واو: محه‌مه‌د ریكان حه‌دید عه‌لی حه‌لبوسی
له دایكبووی 4/1/1981 ـی پارێزگای ئه‌نباره و خێزانداره.
به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی له زانكۆی موسته‌نسریه ساڵی 2001 - 2002 به‌ده‌ستهێناوه. ساڵی 2006 ماسته‌ری له بواری ئه‌ندازه له هه‌مان زاكۆ به‌ده‌ستهێناوه
بڕوانامه‌ی OSHA له سه‌لامه‌تی پیشه وه‌رگرتووه.
له ناوه‌ندی پێشخستنی زانكۆی موسته‌نسریه دیپلۆمی له زمانی ئینگلیزی وه‌رگرتووه.
ئه‌ندامی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی عێراقه له ساڵی 2002 وه
ئه‌ندامی یه‌كێتی پیاوانی خاوه‌نكاری عێراقه له ساڵی 2012 وه
ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق بووه له ساڵی 2014 وه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه له 2014 تا 2015
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بووه له ساڵی 2015 تا 2016.
له ساڵی 2016 تا 2017 سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه.
2017 تا 2018 پارێزگاری ئه‌نبار بووه.
بووه به ئه‌ندامی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لو له هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی"الانبار هويتنا"ـیه.