فوئاد مه‌عسوم پشتگیری له‌ دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە د. فوئاد مەعسوم کرد

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/10/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. فوئاد مەعسوم سەرۆك کۆماری پێشووی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا د. فوئاد مەعسوم وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی خۆشی بۆ دانوستانی نێوان ھەولێر و بەغدا و گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیر لە چوارچێوەی دەستوور دەربڕی.

سەرۆك کۆماری پێشووی عێراق جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگی خۆی لە هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و ناوچەکە بگێڕێت.

ئ. م