به ڤیدیۆ.. جووتیارێكی به‌ریتانی به رێگه‌یه‌كی جیاواز و سه‌یر پێشبینی كه‌شوهه‌وا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جووتیارێكی به‌ریتانی، به‌ناوی هالوین هیرمان، ته‌مه‌ن 78 ساڵ، به به‌كارهێنانی رێگه‌یه‌كی سه‌یر و نامۆ، پێشبینی كه‌شوهه‌وا ده‌كات و ده‌شڵێت: "تا ئێستا ته‌واوی پێشبینییه‌كان راست ده‌رچوونه".
ئه‌و پیاوه به به‌كارهێنانی پیاز و خوێ پێشبینییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له ساڵی 2011 پێشبینی لافاوی كردبوو له به‌ریتانیا و پێشبینییه‌كه‌شی ته‌واو ده‌رچوو.
هالوین، به رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی راگه‌یاندووه، هه‌موو سه‌ره ساڵێك ئه‌و كاره ده‌كات و پێشبینییه‌كانیشی درووست ده‌رده‌چن.
روونیشی ده‌كاته‌وه، له ته‌مه‌نی 17 ساڵییه‌وه ئه‌و رێگه‌یه سه‌یره به‌كارده‌هێنێت.
هالوین، له باره‌ی رێگه‌كه ده‌ڵێت: "دوایین رۆژی ساڵ، كه‌مێك خوێ به‌سه‌ر پیازێكدا ده‌كه‌م، تا كاتژمێر 4 و نیوی به‌یانی رۆژی دواتر ده‌یهێڵمه‌وه، دواتر ئه‌و ئاوه‌ی له ناو پیازهكهدا ماوه‌ته‌وه، پێوانه ده‌كه‌م، به‌وه‌ش ده‌توانم پێشبینی ته‌واو و ورد بۆ رێژه‌ی باران بكه‌م به درێژایی ساڵه‌كه".
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌كارهێنانی خوێ و پیاز بۆ پێشبینیكردنی كه‌شوهه‌وا، رێگه‌یه‌كی كلاسیك و كۆنه و پێشتر له‌لایه‌ن ئهڵمانهكانیشهوه به‌كارهاتووه.
هالوين ئاشكرای ده‌كات، دراوسێیه‌كیان، كه دایك و باوكی ئه‌ڵمانی بوونه، فێری كردووه، هه‌رچه‌نده دراوسێكه‌یان سه‌ره‌تا ویستوویه‌تی بیرۆكه‌كه بفرۆشێته‌وه، به‌ڵام كۆن بوو، بۆیه ئه‌ویشی فێركردووه، تا به‌رده‌وام بمێنێته‌وه.
وه‌ك ئه‌و پیاوه باسی ده‌كات، ئاوی ناو بازنه‌ی پیازه‌كان به چاوی ئاسایی ده‌پێوێت و هیچ ئامێرێك به‌كارناهێنیت.
ا. م