شه‌ڕ و پێكدادانی حزبوڵڵا و هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غدا ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری، له نێوان میلشیاكانی حزبوڵڵای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غدای پایته‌خت روویدا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه سێ كه‌س برینداربوونه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش باره‌گای حزبوڵڵایان له به‌غدا گه‌مارۆداوه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، پێشتر هێزه ئه‌منییه‌كان داوایان له‌و گروپه میلیشیایه كردبوو، پێنج ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی راده‌ست بكه‌نه‌وه، كه بۆ گواستنه‌وه چه‌كداره‌كانیان به‌كاریده‌هێنن، به‌ڵام ره‌تییان كردووه‌ته‌وه.
میدیاكان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئێستا حاكم زاملی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ نێوه‌ندگیری چووه‌ته ناو باره‌گای حزبوڵڵا له شه‌قامی فه‌له‌ستینی ناوه‌ڕاستی به‌غدا.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌غدا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌كدارێكی میلیشیاكانی حیزبوڵڵایان به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له پۆلیس له‌سه‌ر شه‌قامی فه‌له‌ستین له‌و شاره ده‌ستگیر كردووه.
ئه‌م هه‌واڵه نوێده‌كرێته‌وه...