كەشناسی: بەفر و باران دەست پێدەكات
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەست پێدەكات و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت، ھەروەھا ئەگەری بەرزبوونەوەی كەمێك خۆڵ ھەیە.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لە ناوشارەكان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت، لە كاتەكانی نیوەڕۆ ھەندێك جار ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.