خۆپيشاندان بۆ داواكردنى ئاو و كاره‌با له به‌سره ده‌ستيپێكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تى خه‌ڵكى به‌سره ده‌ستيپێكرده‌وه و ئه‌مڕۆ قوتابيانى حه‌وزه مه‌زهه‌بييه‌كان و خه‌ڵكى ناوچه‌ى شرشى به‌سره خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و رێگه‌ى سه‌ره‌كى به‌سره به‌غدايان داخست.
خۆپيشانده‌ران داواى ئاو و كاره‌با و باشكردنى ره‌وشى خزمه‌تگوزارييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سوێربوونى خاك و ئاوى به‌سره و دابينكردنى هه‌لى كار ده‌كه‌ن.
سايته عێراقييه‌كان بڵاويانكردووه‌ته‌وه، خۆپيشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵكوتانه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تيان كردووه، ئه‌گه‌ر وه‌ك پێويست وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له ئێواره‌ى رابردووه‌وه خۆپيشانده‌ران خه‌يمه‌يان له‌سه‌ر رێگه‌ى كێڵگه نه‌وتييه‌كانى مه‌جنوون، رومێله، قرنه‌ى يه‌ك و دوو و سێى نه‌وتى و ده‌روازه‌ى كۆمپانياكان هه‌ڵداوه و ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش هه‌يه هه‌ڵيانكوتابێته سه‌ر كۆمپانياى لۆك ئۆيل و ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرتبێت.
هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكى خۆپيشانده‌رى به‌سره روويان له ده‌روازه‌ى شه‌له‌مچه‌ى هاوسنوورى ئێران كردووه و رێگه‌ى هاتوچۆيان له‌و ده‌روازه‌يه‌وه داخستووه.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا خه‌ڵكى خۆپيشانده‌رى به‌سره رێگه‌ى سه‌ره‌كى به‌سره و پارێزگاكانى زيقار و ميسانيان داخستووه.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به په‌له بڕياريدا هه‌زاران هه‌لى كار بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه دابين بكات.
له ماوه‌ى پێنج رۆژى خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تى خه‌ڵكدا يه‌ك هاووڵاتى گيانى له‌ده‌ستداوه و 14 كه‌سى ديكه بريندار بوونه.
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆش، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى له برۆكسله‌وه به په‌له گه‌ڕايه‌وه و گه‌يشته به‌سره و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى و ئيدارى شاره‌كه ده‌ستى به كۆبوونه‌وه‌كانى كردووه.
ئ,ڕ