چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی مووسڵ پێش ئازادكردن و دوای ئازادكردنه‌وه‌ی بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دیجیتاڵ گڵۆب، چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناو شاری مووسڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌راوردی مووسڵی پێش شه‌ڕ و دوای شه‌ڕی كردووه.
به جۆرێك شاره‌كه به جارێك بووه‌ته وێرانه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی چڕوپڕی ده‌وێت تا ئه‌و شاره بگاته‌وه ئه‌و ئاسته‌ی پێشووتری كه تێیدا بووه، وێنه‌كان به‌راوردی نێوان ساڵانی 2015 و 2017ن.
1- هۆتێلی مووسڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی
به‌شێكی زۆر له هوتێلی مووسڵ، له‌لایی چه‌پی سه‌ره‌وه‌ی وێنه‌كه و زنجیره نه‌خۆشخانه‌كان له‌سه‌ر رووباری دیجله ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێكی زۆری ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ زه‌وی بووه‌ته یه‌ك.
2- باشووری رۆژهه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی
به‌هۆی سه‌ختی شه‌ڕه‌كانه‌وه، ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ زه‌وی بووه‌ته یه‌ك، رێگه‌وبان و شه‌قامه یه‌كتربڕه‌كان، به ته‌واوی ون بوونه و دیار نه‌ماون.
3- مزگه‌وتی نووری
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی مووسڵ، كه مزگه‌وتی نوورییه و هێمایه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئاسۆی شاره كۆنه‌كه‌ی مووسڵ بوو و ماوه‌ی هه‌شت سه‌ده‌یه هه‌یه، ئێستا رووخاوه و ته‌نها داروپه‌ردووه‌كه‌ی ماوه و مناره‌ی حه‌دباش چیدی له ئاسۆی شاره‌كه به دیار ناكه‌وێت.
4- پردی پێنجه‌می مووسڵ و باڵه‌خانه‌كان
به‌شێكی زۆر له گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك پردی پێنجه‌م، كه هه‌ردوو به‌شی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوای شاره‌كه به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه، دانیشتووانه‌كه‌ی باری داراییان باش بووه و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه، به‌و هۆیه‌وه كه‌مترین هاوسۆزییان بۆ داعش بووه و ناوچه‌كه‌شیان كه‌متر زیانی به‌ركه‌وتووه.
5- پردی كۆنی مووسڵ
به‌شێك له پردی كۆن داڕووخاوه و به كه‌ڵ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل نه‌ماوه