"هێشتا داعش له مووسڵه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای ده‌كات، هێشتا رێكخراوی داعش له مووسڵداییه، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانیان چالاك نیین، ئه‌ندامی داعش زۆرن له شاره‌كه، به‌ڵام به‌یعه‌تیان نه‌داوه‌و وه‌ك شانه‌ی نوستوو كارده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه به میدیاكانی عێراق گوتووه "ئه‌ندامه‌كانی داعش له مووسڵ، هه‌ر چه‌نده به‌یعه‌تیان نه‌داوه، به‌ڵام وه‌ك شانه‌ی نوستوو كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و له حاڵه‌تی هه‌ره‌سهێنانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت خۆیان بۆ داگیركردنی ناوچه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا چالاك نین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو كۆشكه‌كانی سه‌ددام حسێن سه‌رقاڵی چاودێریكردنی ئه‌و شانه نوستووانه‌ن و چاودێری په‌یوه‌ندییه‌كان و هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن و داتای زۆر و فراوانیان له به‌رده‌ستدایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی سه‌قامگیریی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێش چه‌ند رۆژێك تیرۆریستێكیان ده‌ستگیركردووه 60 ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگی پێبووه".
شاری مووسڵ زیاتر له 3 ساڵ له‌ژێر كۆنترۆلی چه‌كدارانی داعشدا بووه‌و وه‌ك پایه‌ختی رێكخراوه‌كه له عێراق ده‌ناسرا، به‌ڵام رۆژی 10/7/2017 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كۆنترۆڵكرایه‌وه.