باشووری کوردستان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا چی له‌ باره‌ی ریفراندۆمی كوردستان گوت

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سیگمار گابرێل, له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پرسێكی ناوخۆیه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وە ھەیە.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و بایه‌خدان به‌ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌، له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئامانجی ریفراندۆم گه‌یاندنی بڕیاری خه‌ڵكی كوردستانه‌ به‌هه‌موو جیهان، ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی گفتوگۆ و ئاشتی ده‌بێت.