گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به مافی خۆی ده‌زانێت و سووره له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی گۆڕان له لێژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی و گۆڕان، كه نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بكرێت، ناوی ئه‌ندامانی ئه‌و شانده‌ی گۆڕانی بۆ كوردستان 24 ئاشكرا كرد، كه له‌گه‌ڵ پارتی كۆ ده‌بێته‌وه و گوتی: "شاندی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تیی جه‌لال جه‌وهه‌ر و ئه‌ندامێتی مسته‌فا سه‌ید قادر، ئاوات شێخ جه‌ناب، عه‌لی حه‌مه ساڵح و ئاراس وه‌لی له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بێته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكراشی كرد "گۆڕان سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، چونكه به مافی خۆمان ده‌زانین".
دووپاتیشیكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته، ئه‌وا بزووتنه‌وه‌كه‌یان هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی ده‌بێت و جه‌ختی كرده‌وه كه " شاندی گۆڕان ده‌توانێت له‌م حاڵه‌ته‌دا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات، كه له هه‌ڵوێستی گشتیی بزووتنه‌وه‌كه‌یان سه‌رچاوه ده‌گرێت".
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته و هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه‌یان، هه‌ڵسووڕاوێكی دیكه‌ی گۆڕان، كه ئه‌ویش نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌ی پێشوو بۆ كوردستان 24، ئه‌وه‌یشی گوت: " ئه‌گه‌ر پارتی پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران نه‌داته گۆڕان، ئه‌وا ئێمه بژارده‌ی دیكه‌ی باشترمان له‌به‌ر ده‌سته".
H.B