كاتی یارییه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له جامی شای ئیسپانیا بزانه
له جامی شای ئیسپانیا، یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ئه‌ركیان ئاسانه، یانه شایانه‌كه به ته‌واوه‌تی له گه‌یشتنی بۆ قۆناخی داهاتوو نزیك بۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا ئاینده‌ی بارسێلۆنا روون نییه.
یارییه‌كانی جامی شای ئیسپانیا، سبه‌ی سێشه‌ممه ده‌ست پێده‌كات، ڤالێنسیا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 10:00 رووبه‌ڕووی لیگانیس ده‌بێته‌وه، له هه‌مان شه‌ویش (ئه‌لكۆركۆن ـ ئیسپانیۆل) له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یانه‌ی ریال مه‌درید یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی له جامی شای ئیسپانیا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ رووبه‌ڕووی كولتورل لیۆنیسیا ده‌بێته‌وه، له یاری چوون 7 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك كوڕه شایانه‌كانی مه‌درید براوه بوون.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی بارسێلۆنا له هه‌مان شه‌ودا، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 12:00ـی شه‌و رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئێركۆلیس ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ڵگری نازناوی وه‌رزی رابردووی جامی شای ئیسپانیایه.