فرسهت سۆفی: گەشبینین بە گفتوگۆكان بۆ پێكھێنانی حكوومەت
K24 - ھەولێر
فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان بە کوردستان24ی راگەیاند، پارتی سوورە لەسەر دەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی كابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گەیشتن بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر.
فرسەت سۆفی، گوتی: "ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی دەبێ لەم ماوەیە گفتوگۆی جدی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەست پێبكەنەوە، و گەشبینین كە ئەنجامی باشی ھەبێت".
گوتیشی: "لێك تێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی و لایەنەکانی دیکە هەیە و بە خەڵكیش دەڵێین گەشبین بن".
ئاماژەی بەوەشدا: "ئەگەر ناکۆکی لەسەر هەندێ خاڵ هەیە، بەڵام گەشبینین بە چارەسەرکردنی ئەو خاڵانەش".