به هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له مووسڵ 13 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا
K24 - هه‌ولێر:
به هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له دوورگه‌ی ناوچه‌ی "غابات"ی مووسڵ، كه زیاتر له 100 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو، 13 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 15 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی قوربانییانی رووداوه‌كه، ژن و منداڵن و ئێستاش گه‌ڕان و پشكنین له‌لایه‌ن تیمه‌كانی مه‌له‌وانی ده‌ستی پێ كردووه.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌شتیاران كه‌وتوونه‌ته ناو ئاوی رووباره‌كه و به‌له‌مه‌كه‌ش نقووم بووه، هه‌ندێك له مه‌له‌وانانیش سه‌رقاڵی رزگاركردنی گه‌شتیاره‌كانن.
تا ئێستاش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماری كۆتایی قوربانییه‌كانییان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و هۆكاری نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ش روون نییه، به‌ڵام هه‌ندێك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، زیاد له رێژه‌ی دیاریكراوی خۆی، گه‌شتیار له به‌له‌مه‌كه بار كراون.
ئ. م