فڕۆكه‌خانه‌كان به‌ڕووی عه‌مره‌كاران ده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وەك ھەنگاوی یەكەم، گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته نیوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرا و عه‌مره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن راسته‌وخۆ له هه‌رێمه‌وه بچنه شانشینی سعوودیه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/2/2018، عادل نووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە كوردستان24 ی راگەیاند: "حكومه‌تی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە، ھەردوو فرۆكەخانەی ھەولێر و سلێمانی بۆ عەمرەكاران بكرێنەوە و دەتوانن گەشتی راستەوخۆ بۆ سعوودیە ئەنجامبدەن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گووتیشی: "ئەم بڕیاره دەرچەیەكی باشە و ھەنگاوی دیكەیشی بەدوادادێت".
له پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 25/9/2017، حكومه‌تی عێراق، وه‌ك سزادانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا داخستووه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له سزادانی هه‌رێمی كوردستان.
جگه له‌وه‌ش حكومه‌تی عێراق چه‌ند بڕیارێكی دیكه‌شی وه‌ك سزادانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد و به زه‌بری ھێز و به‌هۆی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی، كه‌ركووك و خورماتوو و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی كوردستانی داگیركرد.