راهێنەری لاوانی یانەی دهۆک دەستیلەکارکێشایەوە

گلەیی لە دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک دەکات

شڤان حاجی دەستی لە راهێنەرایەتی لاوانی یانەی دهۆک کێشایەوە و گلەییەکی زۆریش لە بڕیارەکانی دەستەی کارگیڕی یانەکە دەکات.

شڤان حاجی کە پێشتر سێ نازناوی خولی لاوانی نایابی کوردستانی لەگەڵ زێرەڤانی بەدەستهێناوە و وەرزی رابردووش لەگەڵ لاوانی دهۆک بۆ چوارەمجار ئەم نازناوەی بەدەستهێنا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک ئاشکرایکردووە، دەستی لە راهێنەرایەتی لاوانی دهۆک کێشاوەتەوە و رایگەیاندووە، لەمەودوا هیچ پەیوەندییەکی بە یانەی دهۆک نەماوە.

شڤان حاجی لەبارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاشکرایکردووە، لەجیاتی ئەوەی مووچەکەی زیاد بکەن لە بەرامبەر بەدەستهێنانی نازناوی وەرزی رابردوو، کەچی مووچەکەیان کەمکردووەتەوە، لەکاتێکدا بە گوتەی ئەو راهێنەرە ئەم وەرزە مووچەی دەستەی راهێنەرانی سەرجەم تیپەکانی یانەی دهۆک زیادکراون.

شڤان حاجی پێیوایە 'دەستێک' لە پشتەوەی کەمکردنەوەی مووچەی ئەو دایە، بۆیە بڕیاری داوە چیدیکە لە راهێنەرایەتی یانەکە بەردەوام نەبێت و پرسیاری ئەوەشی کردووە، ئایا بەرژەوەندی یانەی دهۆک لە چیدایە.

روونکردنەوەکەی شڤان حاجی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەکەی
روونکردنەوەکەی شڤان حاجی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەکەی