پارێزه‌ره دیاره‌كه‌ی سه‌ددام حوسێن نهێنییه‌كی دیكتاتۆری پێشوو ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌دیع عارف، پارێزه‌ری دیاری سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق، كه ئێستا باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و له سه‌ره مه‌رگدایه، نهێنییه‌كی گرنگ له باره‌ی سه‌ددام حوسێنه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
به‌دیع عارف، له په‌یامێكی ده‌نگیدا، بۆ رۆژنامه‌ی "رأی الیوم"ی كوه‌یتی، ئه‌و نهێنییه ئاشكرا ده‌كات، كه ساڵانێكه لای خۆی هێشتوویه‌ته‌وه و ئاشكرای نه‌كردووه، نهێنییه‌كه‌ش سه‌باره‌ت به به‌رگری نه‌كردنی هێزه عێراقییه‌كانه له كاتی ده‌ستگیركردنی سه‌ددام حوسێن و خۆیشی ئه‌و پرسیاره‌ی له سه‌ددام حوسێن كردووه.
له باره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی، ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ڵێت: "پرسیارم له سه‌ددام كرد، بۆچی به‌ر له ده‌ستگیركردنت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه، به‌رگریتان نه‌كرد؟".
وه‌ك له‌و په‌یامه ده‌نگییه‌كدا ئاشكرای ده‌كات، وه‌ڵامی سه‌ددام ئه‌وه بووه: "سه‌ددام پلانی بۆ ئه‌وه داناوه، به ناوی گه‌لی عێراقه‌وه دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكات، به‌و پێیه‌ی ئه‌و سه‌رۆكی وڵات بووه، ئامانجیش له‌و كاره‌ی رێگرتن بووه له رژانی خوێنی عێراقییه‌كان, بۆیه هیچ به‌رگرییه‌كیان نه‌كردووه".
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژی 13ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2003، سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره دراوی عێراقییان ده‌ستگیركرد و وێنه و گرته ڤیدیۆیی ساتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
دواتر سه‌ددام حوسێن درایه دادگای و سزای له سێداره‌دانیشی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 30ی دیسه‌مبه‌ری 2006، سزاكه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا.