خه‌ڵكی به‌سره ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، جارێكی دیكه به سه‌دان هاووڵاتی شاری به‌سره به‌شدارییان له خۆپیشنادانی ناڕه‌زاییدا كرده‌وه و، له رێپێوانێكدا داوای چاكسازی له سیسته‌می سیاسی و به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری ناوخۆیی شاره‌كه‌یان ده‌كرد.
داواكردنی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ بێكارانی ئه‌و شاره و باشكردنی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌كی، به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سویری و ژه‌هراویبوونی ئاو و پیسبوونی ژینگه، داواگه‌لێك بوون كه ئاراسته‌ی حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و شاره كران.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران به‌توندی تیرۆركردنی دكتۆره سوعاد عه‌لی، چالاكوان و ئه‌ندامی رێكخراوی "وه‌د" بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له شاره‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد، كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مه‌ڕۆ له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه له ناوچه‌ی عه‌باسییه له ناوه‌ڕاستی به‌سره ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كرایه سه‌ری و تیرۆركرا.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌هۆی قه‌یرانگه‌لێك كه رووی له پارێزگای به‌سره كردووه، هاووڵاتیانی سنووری ئه‌و پارێزگایه خۆپیشاندانی فراوان سازده‌كه‌ن و داوای چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانیان له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له ماوه‌كانی رابردوو به ده‌یان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژران و به‌سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون و چه‌ندین باره‌گای حزبی و حكوومیش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنران. هاووڵاتیانی ئه‌و شاره ده‌شڵێن، تائێستا حكوومه‌ت به‌ده‌م داواكارییه‌كانیان نه‌هاتووه، جگه له هه‌ندێ به‌ڵێنی ناڕاست هیچیان له حكوومه‌ت به‌دی نه‌كردووه.
H.B