ته‌له‌فۆن بۆ هه‌ر ژماره‌یه‌ك بكه‌یت ئه‌ردۆغان قسه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی مۆبایل له توركیا، شه‌وی رابردوو، داوای هه‌ر ژماره‌یه‌كیان كردبێت یان هه‌ر ژماره‌یه‌كیان لیدابێت، یه‌كسه‌ر په‌یامێكی ده‌نگیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا هاتووه‌ته سه‌ر مۆبایله‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش به بۆنه‌ی ساڵرۆژی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی توركیاوه بووه و زیاتر دره‌نگانی شه‌وی 16/7/2017 به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل هه‌ستیان پێكردووه.
دوای دیاریكردنی ژماره‌یه‌ك و په‌نجه پێدانانی ژماره‌كه، له بری زه‌نگی ئاسایی، به‌كارهێنه‌ران گوێیان له په‌یامێكی ده‌نگی ئه‌ردۆغان بووه كه به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی بۆ "دیموكراسییه‌ت و یه‌كگرتوویی" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شكستی كوده‌تاكه‌ی ته‌مووزی رابردوو، ئاراسته‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كردووه، پاش كۆتایی هاتنی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، ئه‌وكات زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه بیستراوه.
له په‌یامه ده‌نگییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت "به‌و پێیه‌ی سه‌رۆككۆمارم، له رۆژی 15/7 به بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانی بۆ دیموكراسییه‌ت و یه‌كگرتوویی، پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، داوای ره‌حمه‌ت بۆ شه‌هیدان ده‌كه‌م و بۆ ئه‌و پاڵه‌وانانه‌شی كه شكستیان به كوده‌تاكه هێنا هیوای خۆشگوزه‌رانی و ته‌ندروستییه‌كی باشیان بۆ ده‌خوازم".
ئه‌و په‌یامه ده‌نگییه‌ی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر تۆڕی مۆبایلی "تورك سێڵ" گه‌وره‌ترین تۆڕی مۆبایلی توركیا دانراوه‌و له رێگه‌ی تۆڕی ڤۆدافۆنیش هه‌مان په‌یام بیستراوه.