پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه به كوردستان24ی راگه‌یاندووه، بڕیاره ئەمڕۆ هه‌ردوو شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی، له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پیرمام كۆببنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ی پارتی پێكدێت له كه‌مال كه‌ركووكی، كاكه‌مین نه‌جاڕ، هێمن هه‌ورامی، دڵشاد شه‌هاب، عه‌لی حوسێن، عه‌لی عه‌ونی و فرسه‌ت سۆفی. شانده‌كه‌ی یه‌كێتیش بریتین له عیماد ئه‌حمه‌د، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، بافڵ تاڵه‌بانی، شاڵاو كۆسره‌ت، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، لاهور تاڵه‌بانی و له‌تیف شێخ عومه‌ر.
پێشتر لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی یەکێتی بە کوردستان 24ی راگەیاندبوو، کۆبوونەوەکەی پارتی و یه‌كێتی دەبێتە درێژکراوەی کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی رابردوو، کە لە سلێمانی کرا و بە گشتی باس لە پشکی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌كرێت.
رۆژی چواری ئه‌م مانگه له هه‌ولێر پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنێكی سیاسی‌یان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرد.