كه‌سێك له سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ره‌نجامی نوێی راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، كه‌سێك له شاری سلێمانی تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
یەك تووشبووی نوێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ بە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆرۆنا پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوە و پۆزەتیڤ دەرچوو، دانیشتووی ناو شاری سلێمانیە.
وەزارەتی تەندروستی
13 ئایار 2020
H.B