هازارد چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ چێڵسی دیاریكرد
ئێدین هازاردی ناوەراستکاری بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگڵاند هاندەری یانەکەی دڵخۆش دەکات و بە روونی باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ بلوز دەکات، به‌ڵام بۆ وه‌رزی داهاتوو ئومێدێك به یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌به‌خشێت.
ئیدین هازارد له پرێس كۆنفرانسێك وه‌ڵامی میدیاكارانی دایه‌وه و ده‌ڵێت: ئاشکرایە کە دوای مۆندیالی رووسیا چیم وتووە و دەمەوێت لەگەڵ یانەکەم لە لەندەن بەدرەوام بم و نامەوێت ئەو یانەیە جێبێڵم و هەروەها نامەوێت چیدیکەش لەمبارەوەش قسە بکەم.
هازارد گوتیشی: لە رابردوودا قسەی زۆریان لەبارەی منەوە کراوە، بەڵام گوێ بەم شتانە نادەم و لەگەڵ یانەکەشم دڵخۆشم، دوو ساڵ لە گرێبەستەکەم لەگەڵ چێڵسی ماوە.
سەبارەت بەوەی کە دەڵێن وەرزی داهاتوو یانەکەم جێ‌دێڵن، هازارد گوتی: من ته‌نیا بۆ ئه‌م وه‌رزه له چێڵسی ده‌مێنمه‌وه و قسه له‌سه‌ر وه‌رزه‌كانی دیكه ناكه‌م.