تره‌مپ سه‌رۆكى كۆرياى باكوور به "پياوى مووشه‌كه‌كان" وه‌سفده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كيم جونگ ئونى به "پياوى مووشه‌كه‌كان" وه‌سفكرد و هاوكات خۆيشى به "پياوێكى مه‌زنى سه‌ربازى" ناوبرد.
تره‌مپ له جريوه‌يه‌كدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، نووسيويه‌تى: "دوێنێ ئێواره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆرياى باشوور قسه‌م كرد و پرسيارم لێ‌كرد: حاڵى پياوى مووشه‌كه‌كان چۆنه.. له كۆرياى باكوور نۆره‌ى درێژ بۆ به‌نزين ده‌گيرێت.. ئه‌وه شتێكى خراپه".
تاقيكردنه‌وه مووشه‌كييه‌كانى كورياى باكوور ناڕه‌زايه‌تى ئه‌مريكا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
كيم جونگ ئون، به‌وه ناسراوه له وه‌ڵامى سياسه‌ته‌كانى ئه‌مريكا و كۆرياى باشوور، تاقيكردنه‌وه‌ى مووشه‌كى ئه‌نجام ده‌دات.
I spoke with President Moon of South Korea last night. Asked him how Rocket Man is doing. Long gas lines forming in North Korea. Too bad!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) ١٧ سبتمبر، ٢٠١٧