ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌ك له باره‌ی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بن.
رائید فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و ماوه‌یه‌ی سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بوونه، مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان راگیرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان رایی بكه‌ن، سێ هه‌فته‌یه رۆژانی شه‌ممه‌ش مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان رایی ده‌كه‌ن.
روونیشی كرده‌وه، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش، كه ده‌كاته 24ی مانگ، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان رایی ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه درووست بووه، كه‌م بكرێته‌وه.
فازڵ حاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر كاتێك هه‌ستكرا قه‌ره‌باڵغییه‌كه كه‌مبكرێته‌وه، رۆژانی شه‌ممه ده‌بێته‌وه پشوو و وه‌كو جارانی پێشوو، ده‌وام ناكرێت.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
"ئاگاداریه‌ك له‌هاتووچۆی هه‌ولیره‌وه
بابه‌ت/كاركردن له‌رۆژی شه‌ممه
به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی هاولاتیان وشوفیران و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌له‌كه‌بوه‌كانی هاتووچۆی هه‌ولیر كه‌بۆماوه‌یه‌ك كۆبوبۆوه به‌هۆی راگرتنی كاره‌كان بۆماوه‌ی نزیك له‌مانگیك له‌كاتی گواستنه‌وه‌دا
بریاردراوه به‌كاركردن له‌سه‌ر جه‌م به‌شه‌كانی هاتووچۆی هه‌ولیر له‌رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ده‌كاته 2018/2/24 بۆیه داوا له‌هاولاتیان ده‌كه‌ین كه‌وا له‌رۆژی شه‌ممه‌ش سه‌ردانی هاتووچۆ بكه‌ن بۆرایی كردنی مامه‌له‌كانیان
به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر
2018/2/22"