ڤیدیۆ.. نه‌شته‌رگه‌ری "ئه‌یار" به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا
K24- هه‌ولێر:
ئەو كچە پێشمەرگەیەی ماوەیەكە تووشی نەخۆشی جگەر بووە و باوكی داوای رزگاركردنی گیانی كچەكەی دەكرد، دوای ھەوڵی خێرخوازان بۆ دابین كردنی خەرجی چارەسەركردنی, ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر نەشتەرگەری بۆ كرا.
سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌شی، یه‌كێك له پزیشكه‌كانی تیمی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، "نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدرا، ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی زۆر باشه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له سه‌ر ژیانی "ئه‌یار خه‌مدار" نه‌ماوه".
گوتیشی: "دوای هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی له ژووری نه‌شته‌رگه‌ر، ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌شی چاودێری چڕ، بۆئه‌وه‌ی رۆژانه پشكنینی بۆ بكرێت و بۆ ماوه‌ی 2 تا 3 رۆژ ده‌مێنێته‌وه و دواتر ده‌گوازرێته‌وه قاوش، تا نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌وێش ده‌مێنێته‌وه و پاشان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ش كه جگه‌ری به ئه‌یار به‌خشی، ئه‌و پزیشكه دووپاتیكرده‌وه، "نه‌شته‌رگه‌ری به‌خشه‌ره‌كه‌ش زۆر به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدرا و ته‌ندرووستی زۆر باشه و ته‌نیا بۆ دڵنیابوونه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌وێك یان رۆژێك له چاودێری چڕ ده‌یهێڵینه‌وه، رۆژی دواتر ده‌یگوازینه‌وه بۆ قاوش".
ئه‌و پزیشكه گوتی: "نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌یار 8 كاتژمێری خایاند، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ ئاڵۆزی و كێشه‌یه‌كمان نه‌هاته پێش، چونكه ئه‌گه‌ر كێشه‌مان بۆ درووست بووبایه، ئه‌وا كاتێكی زیاتری ده‌برد، كه هه‌ندێ حاڵه‌تی له‌م جۆره ده‌گه‌نه 20 كاتژمێریش".
تیمی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ر كه له‌و پرۆسه پزیشكییه‌دا به‌شداربوون، ژماره‌یان 5 پزیشك بوون.
ئەیار خەمدار، ماوەیەكە تووشی نەخۆشی جگەر بووە، دوای ئەوەی كوردستان24 لە راپۆرتێكدا خراپی باری تەندرووستی ئەوی خستەڕوو, دواتر كەمپینێك بۆ ھاوكاریكردنی راگەیەندرا، چەند خێرخوازێك ئامادەییان دەربڕی كە خەرجی چارەسەركردن و نەشتەرگەی ئەیار بگرنە ئەستۆ.
H.B