ئەمەریکا هەڕەشە دەکات

لەسەر ئێران ئەمەریکا پەراوێزخراوە

K24- هەولێر:

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات نیازیان هەیە چەک بە ئێران بفرۆشن.

ئیلیەت ئبرامز، نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران، هۆشداریی دایە ئەو وڵاتانەی نیازیان هەیە دەنگ بە درێژکردنەوەی گەمارۆخستنە سەر ئێران لەبارەی کڕینی چەک نەدەن.

ئیلیەت دەڵێت، ئەمەریکا هەفتەی داهاتوو سزای زیاتر لەبارەی کڕینی چەک بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و سزای هەر کارگەیەکی چەک دەدات رێککەوتن لەگەڵ ئێران بکات.

ئەم لێدوانەی ئەو بەرپرسەی ئەمەریکا لە کاتێکدایە، وڵاتانی ئەوروپا و چەند ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، رەتییان کردووەتەوە دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی گەمارۆخستنە سەر ئێران لەبارەی کڕینی چەک بدەن کە مانگی داهاتوو وادەی سزاکە سەر ئێران کۆتایی دێت.

سەرەڕای نەبوونی پاڵپشتی پێویست، ئەمەریکا سوورە لەسەر ئەوەی رێگا بە ئێران نەدات وەکو وڵاتانی دیکە مامەڵەی کڕینی چەک بکات، ئێرانیش ئەو هەوڵەی ئەمەریکا بە نایاسایی دەزانێت.