ستیڤ جۆبز له داخی به‌رپرسێكی مایكرۆسۆفت په‌ره‌ی به ئایفۆن داوه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئه‌پڵ، له‌به‌ر رقی ستیڤ جۆبز له به‌رپرسێكی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت نه‌با، هه‌رگیز ئایفۆن و ئایپادی درووست نه‌ده‌كرد و كاره‌كانی ته‌نها له بواری درووستكردنی كۆمپیوته‌ردا كورت ده‌بۆوه.
سكۆت فۆرستال، به‌رپرسی پێشووی سیسته‌می كارپێكردنی ئایفۆن و ئایپاد یاخود (ئای ئۆ ئێس)، له مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی كۆمپیوته‌ر له كالیفۆرنیا گوتی: "ئایفۆن به چه‌ند قۆناغێكی ئاڵۆزدا تێپه‌ڕی، به‌رپرسێكی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هه‌بوو، زۆرجار له‌گه‌ڵ ستیڤ جۆبز به‌ریه‌ك ده‌كه‌وتن، جۆبز زۆر رقی لێی بوو و زۆر لێی بێزاربوو".
هاوسه‌ری ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، هاوڕێی خێزانی ستیڤ جۆبز بووه، به‌و هۆیه‌وه چه‌ند جارێك به‌یه‌كه‌وه دانیشتووین و ئێواره‌خوانییان سازكردووه، له هه‌موو دانیشتنه‌كان به‌رپرسه‌كه‌ی مایكرۆسۆفت باسی داهێنان و به‌ره‌وپێشبردنی ئامێره‌كانی ته‌چ و پاد و قه‌ڵه‌می ته‌چی بۆ جۆبز كردووه و به‌و هۆیه‌وه بێزاریكردووه.
ستیڤ تا ده‌هات بێزارتر ده‌بوو، به‌تایه‌تیش بۆ جاری ده‌یه‌م، له كاتی دانیشتنییان به‌رپرسه‌كه‌ی مایكرۆسۆفت گوتی: "مایكرۆسۆفت جیهانی پرۆگرامی كۆمپیوته‌ر و شاشه و پاده‌كان ده‌گۆڕێت"، دواجار ستیڤ جۆبز بێده‌نگی شكاندووه و گوتوویه‌تی: "به نه‌فره‌ت بی، بزانه له داهاتوودا ئامێری پاد و ئایپاد له راستیدا چۆن ده‌بێت".
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا كارییان له‌سه‌ر پادێكی گه‌وره‌كردووه، به‌ڵام دواتر په‌یدابوونی ئامێری مۆبایلی ته‌چی به هه‌ڕه‌شه زانی بۆ سه‌ر داهاتووی ئامێره‌كانییان، بۆیه ده‌ستی به په‌ره‌پێدانی ئامێریی ئایفۆنیش كرد.
فۆرستاڵ ده‌ڵێت: "ئێمه سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی پادێكی گه‌وره‌بووین، به‌ڵام ستیڤ جۆبز گوتی: "واز له كاركردن بێنن سه‌ره ئامێری پاده‌كه، كه شاشه‌یه‌كی گه‌وره بوو، با ئامێرێكی مۆبایل دیزاین بكه‌ین".
دواتریش كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ردوو ئامێری ئایفۆن و ئایپادیشی به‌رهه‌مهێنا و هه‌موو شته‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پێچه‌وانه‌كرده‌وه و تا ئێستاش له‌رووی فرۆشی و به‌كارهێنانه‌وه له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه.
هه‌رچه‌نده له ئێستادا قه‌ڵه‌می ته‌چ له‌گه‌ڵ ئایپاد به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام ستیڤ جۆبز رقی له‌و قه‌ڵه‌مه بووه و وه‌ك رۆی فۆرستال، ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "ستیڤ جۆبز رقی له قه‌ڵه‌می ته‌چ بوو و ده‌یگوت: ئێمه به ده قه‌ڵه‌می ته‌چه‌وه له‌دایكبووین، مه‌به‌ستی په‌نجه‌كانی بوو".