ئێران تەقە لە گۆڕی خومەینی كرا

تەقە لە گۆڕی خومەینی كرا
وێنە ئەرشیف- تاران نزیك پەرلەمانی ئێران رۆژی 7 حوزەیرانی2017 ساوەختی ھێرشكردنە سەر پەرلەمانی ئێران

K24 - ھەولێر

لە تارانی پایتەخی ئیران، تەقە لە گۆڕی ئایەتوڵڵا خومەینی دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران كرا و ھێزە ئەمنییەكانیش شوێنەكەیان گەمارۆدا.

راگەیاندەكانی ئێران دەڵێن، رووداوەكە ئەمنییەتی نەبووە و ھێزە ئەمنییەكان دەستڕێژی گولـلەیان لە كەسێكی گوماناوی كردووە كە  بەھۆیەوە خەڵكی تووشی ترس و دڵەراوكێ بوون و شوێنەكەیان جێھێشتووە.

ھەواڵدەرییەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیش دەڵێن، رووداوەكە شەوی رابردوو لە كاتی كۆبوونەوەی شیعەكان بۆ بەرێوەبردنی شەوی قەدر لە مانگی رەمەزان لە سەر گۆڕی خومەینی بووە و ھێزە ئەمنییەكان تەقەیان لە كەسێكی گوماناوی كردووە و بەھۆیەوە قەرەباڵغی و نائارامی لە شوێنەكە كەوتۆتەوە.

رۆژی 7 ئەم مانگە ھێرشكرایە سەر پەرلەمانی ئێران و گۆڕی ئایەتوڵڵا خومەینی و بەھۆیەوە زیاتر لە 60 كەس كوژران و برینداربوون.

9. sidebar1_home_page