ترەمپ ھۆتێل لە ھەولێر دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
پێگه‌ی فۆربێس میدڵ ئیست بڵاویكردووەته‌وه كه چه‌ند راپۆرتێك ئاماژه‌یان به‌وه داوه ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌مزوانه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك له هۆتێله شاهانه‌ییه‌كانی خۆی له شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی له عه‌نكاوه بكاته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی، فۆربێس میدڵ ئیست، كه زاك دی هه‌ف، شاره‌زا له كاروباری كوردستان نووسیویه‌تی، ته‌نها له شاری كه‌ركووك و له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، به‌هۆی ئه‌و ئارامیه‌ی پیشمه‌رگه دابینكردووه، یه‌ك ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان كراوه.
هاوكات راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووەته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتووبووه له دانه‌وه‌ی 25% قه‌رزه‌كانی سه‌ری.