قەدەغەی ھاتووچۆی 48 كاتژمێر بۆ ئۆتۆمبێل و پیادەڕۆ چووە قۆناغی جێبەجێكردنەوە
K24 - ھەولێر
لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، قەدەغەی ھاتووچۆی 48 كاتژمێر بۆ ئۆتۆمبێل و پیادەڕۆ چووە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.
پەیامنێرانی كوردستان24 لە شار‌و شارۆچكەكان رایانگەیاند، بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ قەدەغەی ھاتووچۆی 48 كاتژمێر چووە واری جێبەجێكردنەوە، بەپێی بڕیارەكە ھاتووچۆ بە ئۆتۆمبێل و پیادەڕۆ بە ھەموو شێوەیەك قەدەغەیە. ھەر كەسێك سەرپێچی بكات سزا دەدرێت.
شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر ھاتووچۆ بە ھەموو شێوەیەك قەدەغە دەكرێت.
دەقی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ:.
یه‌كه‌م: راگرتنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له گشت پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌رێن و گه‌رمیان و گشت یه‌كه كارگێڕییه‌كانیان) بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی راسپێردراو به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری راگرتنی هاتووچۆ ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
دووه‌م: هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایش و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به هێزه‌كانی ئیتحادی عێراقین و له‌ناو هه‌رێم خزمه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی یان ناسنامه‌ی سه‌ربازی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویسته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رابمه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر له هه‌ر پۆست و پایه‌كدا بن و پێویسته بیسه‌لمێنن كه له ئه‌ركی فه‌رمیدان.
سێیه‌م: پزیشك و كارمه‌ندان و ستافی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر له ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێل یان ناسنامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویسته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌رداگبیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و پێویسته بیسه‌لمێنن كه له ئه‌ركی فه‌رمیدان.
چواره‌م: پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه له‌و ماوه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته پێشوه‌خت هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاریزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بكه‌ن بۆ رێكخستنی شێوازی دابه‌شكردنی مووچه و پێویسته له بانكه‌كان مه‌ودای نێوان دوو كه‌س له 2 دوو مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و گشت ریكاره‌كانی خۆپاراستن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بگیرێنه‌به‌ر.
پێنجه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت ئه‌و ریگه پێدانانه‌ی كه پێش ئێستا دراون له لایه‌ن پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كه كارگێڕییه‌كانیان و گشت داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بۆ هاتووچۆكردن به‌و ریگه پێدانانه‌شه‌وه كه له (01:00) شه‌و تا (06:00)ی به‌یانی ده‌دران به هاووڵاتیان.
شه‌شه‌م: گشت ماركێته‌كان و نانه‌واخانه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان رێگه پێدراون داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر كراوه ده‌بێت.
حه‌فته‌م: پێویسته له‌سه‌ر پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له‌ماوه‌ی ئه‌و 48 كاتژمێره‌ی كه له‌سه‌ره‌وه دیاری كراوه دیراسه‌تی بابه‌تی چۆنییه‌تی پێشكه‌شكردنی هه‌ندێك ئاسانكاری سنووردار بۆ به‌رده‌وامبوونی پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت گوزارییه‌كان به هاووڵاتیان بكه‌ن و ئه‌و پێشنیارانه به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان.
هه‌شته‌م: ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی له ده‌روازه سنوورییه‌كان و نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
نۆیه‌م: ئه‌م به‌یانه له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی 4/4/2020 جێبه‌جێده‌كرێت.