له مه‌رزه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان رێككاری نوێ ده‌گیرێنه به‌ر
K24 – سلێمانی:
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەڕێوەبەری ھەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كێشەكانی بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران ئاشكراكرد.
له‌و میانه‌یه‌دا، سیروان محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی رایانگەیاند، لەمەودوا لە ھەردوو دەروازەكە كۆمەڵێك رێكاری پێویست و یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر بازرگانان و ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكان، به‌تایبەتی لەبارەی وەرگرتنی باجی زیاتر و ھێنانی خۆراكی ماوەبەسەرچوو.
گوتیشی: داوامان كردووه، نرخی سه‌ر كاڵاكان كه‌مبكرێته‌وه. چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی كاڵا له بازاره‌كان ده‌كات.