هاووڵاتیانی سلێمانی: متمانه‌مان به دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌ماوه
K24- هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هاووڵاتیانی سلێمانی رای جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام زۆره‌ی رایه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه پێویسته لایه‌نی سێیه‌م له گفتوگۆكاندا شوێنبگرێت.
له‌مباره‌یه‌وه له ڤۆكسپۆپێكی كوردستان 24دا، هاوڵاتیانی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی متمانه‌یان به به‌ڵێن و دانووستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق نه‌ماوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت دانووستانیان پێ باشتره له بژارده‌كانی دیكه و به باشیشی ده‌زانن له دانووسانه‌كاندا لایه‌نی سێیه‌م هه‌بێت.