پۆ‌مپێیۆ نزا بۆ سیستانی دەكات
K24 - ھەولێر
مایک پۆ‌مپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ھیوای سەلامەتی و زووچاکبونەوە بۆ سیستانی دەخوازێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا دەنووسی: "سوپاس بۆ خوا سەماحەتی ئایەتوڵڵا سیستانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراوە".
پۆ‌مپێیۆ دەڵێ: "لەگەڵ ملیۆنان عێراقی نزای بۆ دەکەین، چونکە سیستانی رێنیشاندەر و سەرچاوەی ئیلھام بووە. ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم و خوا تەمەنی درێژ بکات".
پێشتریش باڵیۆزخانه‌ی ئەمەریكا لە بەغدا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەركەوتنی نەشتەرگەری سیستانی دەربڕی و رایانگەیاند: "به خۆشی و شادییه‌وه هه‌واڵێكی مه‌زنمان له باره‌ی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ماحه‌تی عه‌لی سیستانی پێگه‌یشت".
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا راشیگەیاند: "رۆڵی سه‌ماحه‌تی عه‌لی سیستانی له به‌دیهێنانی سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی عێراق له‌به‌رچاوه، كه هه‌میشه زامنی سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه بووه و نزا ده‌كه‌ین به زوویی چاك ببێته‌وه".
ھ.م