ئەنجوومەنی تەندرووستی عەفرین: سوپای توركیا گازی كلۆری بەكارھێناوە
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین، ئەنجامی پشكنین و لێكۆڵینەوەی لەبارەی بەكارھێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن سوپای توركیا بڵاوكردەوە و له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا كه كوردستان 24 ئامادهی بووه رایدەگەیەنێت، سوپای توركیا لە گوندێكی عەفرین گازی كلۆری بەكارھێناوە.
ئهمڕۆ یهكشهممه 18/2/2018 ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین رایگەیاند: "سوپای توركیا لە ھێرشەكانی بۆ سەر گوندی ئەرەندی سەر بە ناوچەی شیە لە سنووری عەفرین، گازی كلۆری بەكارھێناوە".
پێشتر خەلیل سەبری، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاڤرین لە شاری عەفرین بە كوردستان24 راگەیاندبوو: "كە شەوی 16 ئەم مانگە سوپای توركیا لە گوندێكی عەفرین چەكی كیمیایی بەكارھێناوە و 6 ھاووڵاتی بەوھۆیەوە برینداربوونە و لێكۆڵینەوە لەبارەی جۆری ئەو ماددە دەكەن كە بەكارھێندراوە".
بهرپرسانی توركیاش پێشتر رهتیانكردبووهوه كه هیچ جۆره چهكێكی كیمیاییان له عهفرین بهكارهێنابێت.