خۆپیشاندان لە بەسرە دەستیپێكردەوە
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشاندان لە شاری بەسرە دەستیپێكردەوە و دەروازەی باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگاكه‌ش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا.
دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی 14ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ریی 2018، جارێكی دیكە سەدان كەس لە خەڵكی بەسرە، خۆپیشاندانیان دەستیپێكردەوە و دەروازەی باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرەش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا.
ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیارە لە كۆبوونەیەكی نائاساییدا، ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، پارێزگار و سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجوومەنەكە ھەڵدەبژێرێت، به‌ڵام تا ئێستاش به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه پرۆسه‌كه په‌كیكه‌وتووه.
له هاوینی ئه‌مساڵه‌وه خۆپیشاندانی هاووڵاتییان له پارێزگای به‌سره به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردووه و هاووڵاتیان نیگه‌رانن و رایده‌گه‌یه‌نن، پارێزگاكه‌یان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاته له عێراق كه‌چی خۆیان ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه و كاره‌باشیان له گه‌رمای هاوین ته‌نها 4 كاتژمێر بووه.
ئ. م