تره‌مپ هێرش ده‌كاته سه‌ر گووگڵ
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆمپانیای گووگڵ و به هاوكاریكردنی سوپای چین و پشتیوانیكردنی "هیلاری كلنتن" تۆمه‌تباری ده‌كات.
لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت، كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، مه‌ترسیی خۆی له هه‌ماهه‌نگیی نێوان گووگڵ و چین ده‌ربڕیبوو، كه جۆزیف دانفۆرد، سوپاسالاری هاوبه‌شی رایگه‌یاندبوو، ئه‌و كارانه‌ی گووگڵ له چین ده‌یانكات، سوود به سوپای ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نن.
تره‌مپ له تویته‌ره‌وه ئه‌وه‌شی نووسیوه، كۆمپانیای گووگڵ پشتیوانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی "هیلاری كلنتنی كردووه، نه‌ك من" و ده‌شپرسێت: "ئه‌و كاره چۆن كۆتایی پێ دێت؟".
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته به وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاند، چین له دزینی ته‌كنه‌لۆجیای كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان تێوه‌گلاوه، گووگڵیش ویستی ته‌واوی خۆی بۆ پشتیوانیكردنی به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا نیشان نادات.
Google is helping China and their military, but not the U.S. Terrible! The good news is that they helped Crooked Hillary Clinton, and not Trump....and how did that turn out?
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) March 16, 2019
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م