یەكگرتوو بەشداری لە كابینەی داھاتووی حكوومەت ناكات
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و بڕیاریدا كە حزبەكەیان بەشداری لە كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ناكات.
پاش تەواو بوونی كۆبوونەوەكەیان، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "دوای تاوتوێكردنی ئه‌نجامی راپرسی كادیران و ئۆرگانه‌كانی حزب، بڕیاردرا به‌وه‌ی كه یه‌كگرتوو له‌م خووله‌دا به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ناكات، وه‌ك ئۆپۆزسیۆن درێژه ده‌دات به خه‌باتی سیاسی و په‌رله‌مانی خۆی له پێناو به‌شداربوونی كارا له پرۆسه‌ی چاكسازی راسته‌قینه و دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی و ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌ره‌وه‌ری بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەكردووە: "كۆبوونه‌وه جارێكی تر ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان و گرتنه به‌ری رێكاری یاسایی پێویست له‌و پێناوه‌دا".
شەوی 20/10/2018، كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی راگەیاند، دەنگی بەشێك لە لایەنەكان كەمیكردووە و لە ئەنجامەكان قایل نین، بۆیە ھەر یەك لە یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنیان رەتكردەوە.
ھ.م