له به‌غدا دژى به‌فيڕۆدانى سامانى گشتيى خۆپيشاندان ده‌ستيپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌دان هاووڵاتى، له شارى به‌غدا هاتنه سه‌ر شه‌قام و له خۆپيشاندانێكدا داوايان كرد، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق، له پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه.
ئه‌و خۆپيشاندانه دواى ئه‌وه دێت، عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق رايگه‌ياندبوو، به هۆى بارانه‌وه 7 مليار دينارى عێراق بێ كه‌ڵك بووه.
خۆپيشانده‌ره‌كان داواى ئه‌وه‌شيان كردووه، سزاى ياسايى به‌سه‌ر عه‌لى عه‌لاقدا بسه‌پێنرێت و دوور بخرێته‌وه له كاره‌كه‌ى.
خۆپيشاندانى عێراقييه‌كان له گۆڕه‌پانى ته‌حريره‌وه به‌ره‌و به‌رده‌م بانكى ناوه‌ندى ئه‌نجامدرا.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق رايگه‌ياندبوو، ده‌ستوبرد به‌دواداچوون بۆ دۆسييه‌ى ئه‌و 7 مليار ديناره ده‌كه‌ن، كه پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ده‌ڵێت به هۆى باران بارين و لافاو كه‌ڵكى مامه‌ڵه‌ى نه‌ماوه.
به گوێره‌ى قسه‌ى عه‌لى عه‌لاق، ئه‌و بڕه پاره‌يه، كه نزيكه‌ى 6 مليۆن دۆلارى ئه‌مه‌ريكى ده‌كات، له 2013دا به هۆى درووستبوونى لافاو له بانكى رافيده‌ين ئاو تێكيداوه و چيديكه به كه‌ڵكى مامه‌ڵه نه‌هاتووه.