ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پرسی ئیدلب تاوتوێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هێرشه‌كانی سوپای سووریا بۆ سه‌ر ئیدلب و كوژرانی 33 سه‌ربازی سوپای توركیا له ئاكامی بۆردومانێكی سووریا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی پرسه‌كه‌وه جوڵاندووه و ئه‌مڕۆ له باره‌یه‌وه كۆده‌بێته‌وه.
مارك بیكستن، نوێنه‌ری به‌لجیكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ئه‌نجام ده‌دات.
گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای به‌ریتانیا ئه‌نجام ده‌درێت.
شه‌وی رابردوو، له ئاكامی بۆردومانێكی سوپای سووریا بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا، 33 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته كوژران و 32ی دیكه بریندار بوون.
سوپای توركیا له كاردانه‌وه‌یدا زیاتر له 200 پێگه و بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی سووریای بۆردومان كرد.