هۆشداری له به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانانه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی دا‌و و ده‌رمانی ئه‌وروپی جارێكی دیكه هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی كلۆرۆكوین و هایدرۆكسی كلۆرۆكوین وه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ده‌دات، كه ئه‌و ده‌رمانانه تایبه‌تن به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی مه‌لاریا.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "روسیا الیوم"، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاژانسی ناوبراو دووپاتی كرده‌وه، "جارێكی دیكه به‌بیر ئه‌وانه ده‌هێنینه‌وه كه له بواری چاودێری پزیشكی كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به وردی چاودێری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و ده‌رمانانه به‌كار ده‌هێنن و تێبینی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌رمانه مه‌ترسیدارانه له‌سه‌ر نه‌خۆش بكه‌ن".
ئاژانسه ئه‌وروپییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كلۆرۆكوین و هایدرۆكسی كلۆرۆكوین ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ری مه‌لاریا و هه‌ندێك نه‌خۆشی به‌رگری خودی په‌سه‌ند كراون و سه‌لامه‌تی به‌كارهێنانیان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپا چیتر ئه‌و ده‌رمانانه بۆ چاره‌سه‌ری په‌تای كۆرۆنا به‌كار ناهێنن، چونكه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی كه به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵی به‌دواوه‌یه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی پێشبینییان بۆ ده‌ره‌نجامه مه‌ترسیدار و نه‌رێنییه‌كان، به‌كارهێنانی ئه‌و دوو جۆره ده‌رمانه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵپه‌ساردووه.
H.B