سەرۆك بارزانی و ھادی عامری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنییان تاووتوێكرد
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆك مەسعود بارزانی بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ھادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانی فەتح كرد و باسییان لە ئه‌نجامی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەمجارە كردووە و ھەردوولاش زوو ئاوڕدانەوە لە داواكارییەكانی خەڵكیان بە پێویستزانی.
ھاوپەیمانی فەتح، به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، دووەم لیستی ھەڵبژاردنەكانی عێراقە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش یەكەمی سەر ئاستی ھەرێمی كوردستانە.
دوێنێش، بۆ ھەمان مەبەست سەرۆك بارزانی پەیوەندی بە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرەوە كرد، كه لیسته‌كه‌ی به‌ناوی "سائیرون" یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراقه.
رۆژی 12ی ئایاری 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بۆ خوولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، لیستی سائیرونی سه‌در یه‌كه‌مه، فه‌تحی هادی عامری دووه‌م و لیستی نه‌سڕی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش، سێیه‌مه، پارتی دیموكراتی كوردستانیش، له ریزبه‌ندی چواره‌مه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و یه‌كه‌می سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه.
ا. م