سه‌رۆك بارزانى پيرۆزبايى له رێكخه‌رى نوێى گۆڕان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى نوێى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه پيرۆزبايى له عومه‌رى سه‌يد عه‌لى كرد.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ڕێکخەری گشتیی نوێی گۆڕان دەکات
رۆژی سێشەممە 25ـی7ـی 2017 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە ڕێکخەری گشتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێز عومەری سەید عەلی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، هیوای خواست هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و سەرکردایەتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان ببێتە فاکتەری پتەوترکردنی یەکڕیزی و یەکخستنی هەموو تواناکان بۆ چارەسەری گرفتەکان.