شەش کەسی دیکە لە عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ زۆرترین حاڵەتی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوو، 416 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەش کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

265 تووشبووی نوێ دانیشتووی بەغدان، بە دوایدا شاری سلێمانی بە 22 حاڵەت و بەسرە و کەربەلا و دیالە زیاد لە 10 تووشبووی نوێیان هەیە.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کردووە، تاوەکو ئێستا 185 کەس لە عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی حاڵەتەکانیش گەیشتە پێنج هەزار و 873 کەس.

هەروەها، سێ هەزار و 44 کەسیش ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.