خه‌ڵكی كوێت هاوكاریكردنی عێراق ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
خه‌ڵكی كوێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ی توند له هاوكاریكردنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌گرن و، داواش له رێكخراو و دامه‌زراوه بازرگانیه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ عێراق درێژ نه‌كه‌ن.
له هه‌ڵمه‌تێكی هاشتاگیدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هاووڵاتییانی كوێت داوا له سه‌رجه‌م ئه‌و رێكخراو و دامه‌زراوه بازرگانیانه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه نیازی كۆمه‌ككردنیان بۆ ئاووه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق هه‌یه، له‌و نیازه‌یان په‌شیمان ببنه‌وه، كه بڕیاره به میلۆنه‌ها دۆلار له‌و پرۆژه‌یه‌دا خه‌رج بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا بۆ ئه‌وان وڵاته‌كه‌یان له‌عێراق له‌پێشتره و پێویسته ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ كوێت گڵبدرێته‌وه، نه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌دكانی سه‌ده‌ی رابردوودا عێراق گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی بووه بۆ خه‌ڵكی كوێت.
ماوه‌ی دوو رۆژه كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق به به‌شداری 70 وڵاتی كۆمه‌كبه‌خش و نزیكه‌ی 2 هه‌زار رێكخراو و دامه‌زراوه‌ی بازرگانی جیهانی له وڵاتی كوێت به‌ڕێوه ده‌چێت، شاندێكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شداره.