پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ماڵان دەبەسترێت

"بەستنی پێوەرەکە بۆ شوێنە بازرگانییەکان دەستیپێکردووە"

K24 – هه‌ولێر:

بریكاری وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، دەستیان بە بەستنی پێوەری زیرەك كردووە بۆ كۆنترۆڵكردنی كارەبای نیشتمانیی بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین كاتژمێری كارەبا بە هاووڵاتیان بدەن.

ھۆگر شاڵی، بریكاری وەزارەتی كارەبا بە کوردستان24ی گووت: "لە ئێستاوە بەستنی پێوەری زیرەك بۆ ناوچە پیشەسازییەكان دەستیپێكردووە و وەزارەتی كارەبا لە ھەوڵی ئەوەدایە ئەو پێوەرە بۆ تەواوی بەكارھێنەرانی ببەستێت".

بریکاری وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجی حکوومەت ئەوەیە 24 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان بدات.

پێوەرە زیرەکەکان بەگوێرەی سەرفکردن، پسوولەی کارەبا دەنووسن و بەوجۆرەش، بە هەدەردانی کارەبا کەمدەبێتەوە و بەشێوەیەکی یەکسانیش کارەبا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

H.J