وێنه و ناوی 12 هاووڵاتی سعوودی وه‌ك تۆمه‌تباری بێسه‌روشوێنكردنی خاشقچی بڵاوكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی خه‌به‌ر تورك ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/10/2018 وێنه و ناوی 12 هاووڵاتی سعوودی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه رۆژی دیارنه‌مانی رۆژنامه‌نووسی ناودار، جه‌مال خاشقچی گه‌یشتوونه‌ته ئیستانبوڵ و هه‌مان رۆژیش به‌و فڕۆكه تایبه‌ته‌ی پێی هاتبوون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، ئه‌و 15 كه‌سه په‌یوه‌ندییان به نهێنی دیارنه‌مانی خاشقچییه‌وه هه‌یه كه رۆژی سێشه‌ممه 2/10/2018 به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی به‌ڵگه‌نامه چووه ناو كونسوڵخانه‌ی سعوودیه و له‌وكاته‌وه تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكی نییه، یه‌كێك ده‌ڵێت كوژراوه و یه‌كێكی دیكه ره‌تیده‌كاته‌وه.
تۆڕی سی ئێن ئێن تورك، ئێواره‌ی سێشه‌ممه رایگه‌یاندبوو كه ناسنامه‌ی 7 تۆمه‌تبار به تێوه‌گلان له دیارنه‌مانی خاشقچی كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی 150 كامێرای چاودێری له ده‌وروبه‌ری كونسوڵخانه‌كه وێنه‌یان گرتوون.