بۆب کۆرکەر پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

"کوردستانم خۆش دەوێت و چەندین جار سەردانی هەولێرم کردووە"

K24- واشنتن:

بۆب كۆركه‌ر، گه‌وره‌ سیناتۆری ئه‌مەریكا، پیرۆزبایی لە کاندیدکردنی مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەو سیناتۆرە لەبارەی راسپاردنی مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی کوردستان رایگەیاند: "پیرۆزبای لە مەسرور بارزانی دەکەم، خۆشحاڵین هه‌رێمی كوردستان به‌ رۆڵێكی كاراوه‌ به‌شداری حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقیش ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان چاره‌سه‌ر بكات".

بۆب کۆرکەر ستایشی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و کوردستان دەکات و دەڵێت کە چەندین جار سەردانی هەولێری کردووە و کوردستانی خۆشدەوێت.

 H.J