هاووڵاتیان له‌ دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانن

داوا ده‌كه‌ن به‌په‌له‌ حكوومه‌ت پێكبهێندرێت
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

هاوڵاتیان له‌ دره‌نگ كه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانن و داوا ده‌كه‌ن لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن و په‌‌له‌  له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بكه‌ن.

هاووڵاتیان جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌، "رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و ته‌واوی كوردستاندایه‌ و كاریگه‌ری راسته‌وخۆشی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌بێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێوان پارتی و لایه‌نه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی و گۆڕانیش خۆیان بۆ به‌شداریكردن له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام گفتوگۆكان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی بڕیاردان.

H.B